“ئەوەی ئەم كابینەیە بانگەشەی بۆ كرد لە ئەنجامدانی پرۆژە و خزمەتگوزاری پێچەوانەكەی راست بوو”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لەسەری دامەزراو و بانگەشەی بۆ خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان دەكرد پێچەوانەكەی ڕاست دەرچوو، لەوەش خراپتر ئەوەیە ئەم كابینەیە بەراورد بە كابینەكانی دیكە زۆرترین سزای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانی داوە و داهاتی شارەكانی دیكەی لە پرۆژەكانی هەولێر و دهۆك خەرجكردووە.
نیاز ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گرتوویەتییە بەر سزادانێكی ئاشكرای هاووڵاتیانی ئەم سنوورەیە، چونكە لەسەرەتای دەستبەكار بوونی ئەم كابینەیەوە وابانگەشەكرا گوایە كابینەیەك دەبێت بۆ خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و نەهێشتنی گەندەڵی، بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەكەی ڕاستبوو ئەوەش زیاتر لە ئیدارەی هەولێر و دهۆك ڕەنگی داوەتەوە چ لە خەرجكردنی پارەی پارێزگاكانی دیكە بۆ هەو لێر و دهۆك چ بەردەوامیدان بە گەندەڵی و ناشەفاف بوونی داهاتەكان لەو سنوورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم كابینەیەی حكومەت بەوە سزای پارێزگای سلێمانی دەدرێت كە بە داهاتی خۆی بەشێك لە مووچە دابین بكات، لەكاتێكدا لەهیچ وڵات و حكومەتێكدا شتی وا ڕووی نەداوە مووچە بكەوێتە سەر ئەستۆی پارێزگایەك بەڵكوو دەبێت مووچە لە بودجەی سیادی بدرێت و نابێت لەداهاتی پارێزگاكابێت، هەر ئەمەش وایكردووە كە نایەكسانی لەخەرجكردنی داهات وپەراوێزخستنی سلێمانی و هەڵەبجە لەلایەن حكومەتەوە بەردەوامی هەبێت و لەسەر بودجەی سلێمانی كاری خێرخوازی بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجوممەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم كابینەیەی حكومەت كە بانگەشەی نەهێشتنی گەندەڵی دەكرد بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرترین گەندەڵی لە سنوری ئیدارەی هەولێر و دهۆك بەردەوامی هەیە بە جۆریك دەیان خاڵی گومركی ناحكومی لە سنوری پارێزگاكانی دهۆك و هەولێرن هەن بەڵام كەس نازانێت داهاتی ئەم خاڵە گومرگییانە چەندە و بۆكوێ دەبرێت و نگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت ئەمەش ئەو شەفاف بوونەیە كە كابینەكەی ( مەسروبارزانی) بانگەشەی بۆ دەركرد.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



