
پارەی عێراقی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى نرخى ئەمپێری موهلیدەى بۆ مانگی كانونى یه‌كه‌م دیارى كرد كه 13 بۆ 16 هه‌زار دینار ده‌بێت، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى هه‌ولێریش نرخه‌كه‌ى دیارى كرد كه نرخه‌كه‌ى لهلانێوان 14 بۆ 16 هه‌زار دینار ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى كانونى دووه‌م، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (230) بۆ (290) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.250) هه‌زار بۆ (16.500) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “هاوكات نرخی ئه‌مپێری شوێنه بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو موەلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردووە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه. لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە”.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى هه‌ولێریش نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده ئههیلهكانى دیارى كرد كه، “14 بۆ 16 هەزار دیناردا دەبێت”، له پارێزگاى دهۆكیش نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به، “19 هه‌زار و 500”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



