“قۆناغى سێیهمى هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نهمام له قهرهداغ دهستیپێكرد”

"قۆناغى سێیهمى هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نهمام له قهرهداغ | فۆتۆ: SNN
-SNN
قۆناقۆناغی سێ هەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قۆناغى سێیهمى هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نهمام له قهرهداغ دهستیپێكرد.
لەوبارەیەوە حسێن حەمە کەریم، نوێنەری نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان روونیکردەوە، “هەڵمەتی نەمام رواندن بەردەوامە و ئەمڕۆ جگەلەوەی لەسنوری قەرەداغ بەردەوام بووین و دەستمان بە جێبەجێکردنی پرۆسەی چاندنی نەمامەکان کرد. هاوکات لە سنووری دارستانی ئەزمەڕیش لەسلێمانی چەندین تیم لە کارکردنی بەردەوامدان و بەپێی چەند قۆناغێکی تریش پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت و دەچینە شاروشارۆچکەکانی تری هەرێم ئەمەش لەپێناو زیاد کردنی رووبەری دارستانەکان و سەوزایی و پاراستنی ژینگەکەمانە”.
هەر لەوبارەیەوە هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژهى بهوهكرد، “ئەمڕۆ ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی قەرەداغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوی دارستانی هەیە کە پێویستی بە نەمام رواندنە”.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمەش بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکە جێی دەستخۆشییە و پێشوازی لێ دەکرێت چونکە خەڵکی ئەم ناوچەیە ژینگەدۆستن و دارستانەکان ژینگەیەکی لەباریان فەراهەم کردووە بۆ کەرتی گەشتیاری، بەتایبەت کەساڵانە و لەوەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی و گەشتیار لەناوچە جیاکانەوە سەردانی دەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


