قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی چاندنی يەک مليۆن نەمام لە خەلەکان دەستيپێکرد

SNN
لە خەلەکان ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نەمام لەسەر بڕیارو راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
ئەمڕۆ 3 شەممە 3ی کانونی دووەمی 2023لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان تیمەکان دەستیانکرد بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە زانستییەکانی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن و زیادکردنی رووبەری دارستانی، کەبڕیارە بەپێی تایبەتمەندی ناوچەکە و کەشوهەوا نەمامی پێویست و گونجاویان بۆ دابین بکرێت.
تەها سلێمان لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان لەلێدوانێکدا روونیکردەوە لەسنورەکەیان رووبەرێک زەوی دارستانی بوونی هەیە کە پێویستی بەوەیە سەوزبکرێت و بکرێتە دارستان بەسودوەرگرتن لەدەستی کاری ناوچەکەمان کارەکان رایی دەکەین هەروەک سوپاسی بێپایان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ ئەم بڕیارە کە راستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی ژینگەو زیادکردنی رووبەری دارستان و سەوزایی کەئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیسبوونی ژینگەو ئاوهەوا.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



