“هه‌ڵه‌م كرد و به‌هۆى هاوڕێى خراپه‌وه ئه‌و رووداوه‌م به‌سه‌رهات”

ساتى هێرشكردنه سه‌ر كچێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه له گه‌ڕه‌كى هوانه له سلێمانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كچه‌ى له هوانه هێرشى كرایه‌سه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه لاى دایك و باوكى و وتویه‌تى: هه‌ڵه‌بووم و به‌هۆى هاوڕێى خراپه‌وه ئه‌و رووداوه‌م به‌سه‌رهات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى كانونى دووه‌م، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى، له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى رادیۆى رووداودا باسى ورده‌كارى چیرۆكى ئه‌و كچه‌ى كرد كه له گه‌ڕه‌كى هوانه‌ى شارى سلێمانى هێرشى كرایه سه‌ر و ڤیدیۆكه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوویه‌وه و وتى: “ئه‌و كچه خه‌ڵكى شارى سلێمانیه و له سلێمانى نیشته‌جێیه، له‌گه‌ڵ باوك و دایكى ناژى به‌ڵكو له‌گه‌ڵ باپیرى ده‌ژى و ته‌مه‌نى 16 ساڵه”.
وتیشى: “ئه‌و كچه ئه‌و رۆژه‌ى كه ئه‌و كێشه‌یه روویداوه، له‌گه‌ڵ كوڕێكى هاوڕێى كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كوڕێكى تر هه‌بووه، چوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه. پێش ئه‌وه‌ى بڕۆنه ئه‌و شوێنه، كوڕه هاوڕێكه‌ى پێى وتووه: مه‌یه ئێره! به‌ڵام هه‌ر رۆیشتووه، هه‌ر كه رۆیشتووشه‌ته ئه‌وێ كوڕه هاوڕێكه‌ى گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه بۆ لاى فامیلى مۆڵ بۆ ئه‌وه‌ى بچێت له كافێیه‌ك قاوه بخواته‌وه تاوه‌كو ئه‌و له نمايش ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام خۆى له‌به‌رده‌م فاملى مۆڵ كوڕێكى تر‌ى بینیوه و له‌گه‌ڵى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه له مه‌یدانه‌كه بوه‌ته ده‌مه‌قاڵى و ئه‌و رووداوه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و كچه‌وه له به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كه بینیم: رووخسارى شوێنه‌وارى برینى پێوه‌دیار نه‌بوو، ته‌نیا ده‌ستى چه‌پى به‌سترابوو. لێم پرسى ئه‌وه چیه؟ وتی: ده‌ستم درزى بردووه”.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د قسه و بۆچوونى ئه‌و كچه‌شى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه گواسته‌وه و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “كه باسى رووداوه‌كه‌ى كرد وتى: په‌شیمانم كه چوومه‌ته ئه‌و شوێنه و به‌هۆى هاوڕێى خراپه‌وه من ئه‌و رووداوه‌م به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه چیتر نه‌چمه‌وه ئه‌و شوێنه و بچمه‌وه لاى دایك و باوكم”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌شكرد، “كچه‌كه وتى: ويستم وه‌ك هاوڕێكانم به‌ناوبانگ ببم بۆیه چوومه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام په‌شیمانم”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


