پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
راوێژکاری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به مه‌رج ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەرشەد تەها، راوێژکاری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ”ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە کە بەپێی چەند پێوەرێک دەبێت، بەڵام تا ئێستا باسی وردەکاریی پێوەرەکان نەکراوە و ئێمەش بۆ زانینی وردەکارییەکان و چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیارە لەگەڵ ئەنجومەنی راژە کۆبینەوە.”
له‌باره‌ى واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى راژه ئەرشەد تەها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ”داواکاریمان پێشکەشکردووە و چاوەڕێدەکەین ئەنجوومەنی راژە وادەیەک دیاریبکات بۆ ئەوەی پێکەوە کۆبینەوە و باسی وردەکارییەکان بکرێت کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.”
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئه‌و پێوه‌رانه‌ى له به‌شێك له میدیاكان باسده‌كرێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستن؟ راوێژكاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ”ئەو پێوەرانەی لە هەندێک میدیا باسدەکرێن راستنین، چونکە ئەنجوومەنی وەزیرانیش باسی وردەکاری و پێوەرەکانی نەکردووە، بۆیە کە کۆ بووینەوە ئەوکات وردەکارییەکان دیار دەبن و کەی پلەبەرزکردنەوە دەست پێ دەکاتەوە.”
ئەرشەد تەها باسی لەوەش کرد، ”بڕیارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بودجەی خۆی ئامادە بکات بۆ ئەمساڵ و لەناو بودجە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران جێگیر بکرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


