
SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم رايگەياند: بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک کاتييە و لە ماوەيەکی کورتدا ئاسايی دەبێتەوە، دەشڵێت لە ئەمساڵدا مادەکانی بەشەخۆراک زياد دەکرێت.
نەوزاد شێخ کاميل بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: لەمساڵدا سەرجەم بەشە خۆراکەکان بە تەواوی دەگاتە هەرێم و بە شێوەیەکی باشتر بەراورد بە ساڵی رابردوو بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت و ئەو خۆراکانەی تا ئێستا دابەش نەکراوە نافەوتێت و دابەشی دەکەنەوە و دەشڵێت، “بڕی شەکر و ئارد و چا و شیر لە بەشە خۆراکەکانی ئەمساڵ زیاد دەکرێن”.
سەبارەت بە کوالێتی برنج و ئاردی بەشەخۆراکيش رايگەياند: ئێمە خۆمان لە ماڵەوە برنجی بايەعی دەخۆين، ئاردەکەش دەدەين بە کەسوکارمان چونکە خۆمان لە ماڵەوە نان ناکەين.
وتيشی ” بەرزی بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی خۆراکی زیادیکردووە بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا ئاسایی دەبێتەوە بۆیە ئاگاداری بازرگانەکان دەکەنەوە کە بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە تووشی زیانی ئابووری نەبن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



