
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
SNN–
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رەتیکردەوە گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی لەمانگی حوزەیراندا دەستپێبکاتەوە.
جیهاد کازم وتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە: “ئەو دەنگۆیانە راست نین کە باس لەدەستپێکردنەوەی گەشتەکان دەکەن لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە”.
وتیشی: “دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تا کۆتایی ئەم مانگە قەدەغەی گەشتی کردووە، دوای ئەو وادەیە لەگەڵ شانەی قەیرانەکان کۆدەبینەوە و بەپێی دۆخەکە بڕیار دەدەین”.
رۆژی هەینی رابردوو، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند: تا کۆتایی مانگی ئایار، درێژه بە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان دەدرێت، کە بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە 17ی ئازاری رابردوو هەموو گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی لە ئاسمانی عێراق راگرت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


