
وێنەی ئاسەوار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە چوار هەزار سكە و حەوت هەیكەلی شوێنەواری ڕاگەیاند، كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لە شاری سلێمانییەوە هێندرابوونە پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ساغكردنەوەیان، لێكۆڵینەوەش لە دۆسیەكە دەستپێكردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بە ڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور كە وێنەیەكیان تایبەت بۆ SNN ناردووە ئاماژە بەوەكراوە، لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕو بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (63) لەیاسای شوێنەوار هێزەكانمان توانیان دوو گومانلێكراو بەناوەكانی (ت . ح . ح) و(ە . ص . أ)دەستگیر بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا دەستیشگیرا بەسەر حەوت هەیكەلی شوینەوار و بڕی (4786)چوار هەزارو 786 پارچە سكەی شوێنەواری كە لە شاری سلێمانیەوە هێنابویان بۆ ناو پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی ساغكردنەوەیان، دوای دەستگیر كردنیشیان هەردوو دوتۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دۆسیەی لێكۆلینەوە بۆ ئەو بابەتە كراوەتەو و لێكۆلینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


