کاروان گەزنەیی: کابینەی نۆیەم خراپترین كابينەبووە لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆماڵان

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی چەندین جار وەزیری سامانەسروشتیەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەوتی هەرێم بەڵێنی بەهاووڵاتیان داوە كە ماڵ بەماڵ نەوتی سپی بەنرخێكی گونجاو دابەشدەكەن، بەڵام نەك بەڵێنەكەیان جێبەجێنەكرد بەڵكوو بەوتەی پەرلەمانتارێك تا ئێستا تەنها لە %17ی هاووڵاتیان نەوتیان وەرگرتووە بەنرخێك كە دەكرێت پێیبوترێت فرۆشتنی نەوت نەك دابەشكردنی.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەم كابینەی نۆیەمدا هیچ بەڵێنێکی حکومەتمان نەبینی بۆ هاووڵاتییان جێبەجێ بکرێت، پێداویستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ نەوتی سپی بریتیە لە 258 ملیۆن لیتر نەوت، بەڵام تا ئێستا كە لەوەرزی زستانداین حكومەتی هەرێم تەنها بڕی 43 ملیۆن لیتر نەوتی دابەشكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە لە دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان، چونكە ئەو نەوتەی كە تا ئێستادراوە بەهاووڵاتییان بەشی تەنها لە %17ی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە %83ی هاووڵاتییانی هەرێم هێشتا هیچ بڕە نەوتێكیان وەرنەگرتووە، ئەو بڕەشی دراوە بە هاووڵاتییان بە نرخێکی گران بووە كە بەرمیلێك بە 103 هەزار و 500 دینارە ئەمەش دەكرێت ناوبندرێت كڕینی نەوت و فرۆشتنەوەی بەهاووڵاتییان نەك دابەشكردنی نەوت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە وەزیری سامانەسروشتییەكان و حکومەتی هەرێمیش لەم کابینەیەدا لە مانگی 10ی هەموو ساڵێکدا بەڵێن ئەوە بە هاووڵاتییان دەدەن پێش هاتنی وەرزی سەرما و زستان دڵنیایی بەهاووڵاتیان دابوو كە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێدەدرێت، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ئێستادا هیچ بڕە نەوتێك لە كۆگاكانی هەڵگرتنی نەوت لە پارێزگاكانی هەرێم بوونی نییە و حكومەتی هەرێم لەچاوەڕوانی عێراقدایە بڕێك نەوتی بۆ بنێرێت و ئەوانیش بەنرخی 160 هەزار دینار بە هاووڵاتییانی بفرۆشنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



