ناشتنی یەك ملیۆن نەمام رێژەی سەوزایی لە سلێمانی بۆ لە %32 بەرز دەكاتەوە

ناشتنی نەمام
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دەستپێشخەری، سەرۆك بافڵ بەناشتنی یەك ملیۆن نەمان هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی زیاتر گەشەكردنی ژینگەی كوردستان هاوكات ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە %18 ەوە بۆ لە %32 بەرز دەكاتەوە ئەوەش ئاستی ستانداری جیهانی تێدەپەڕێنێت.
ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە %32 ی پیشەسازی قورسی عێراق لە كارگەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، كارەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بواری ژینگە و سروشتی كوردستان جێگای بایەخ و دڵخۆشی ئێمەیە، لەو چوارچێوەیەشدا ناشتنی یەك ملیۆن نەمام لە سنوورەكەدا دەبێتە هۆی ئەوەی پشتێنەیەكی سەوزایی بۆ سلێمانی دروست ببێت و ئاستی ستانداری جیهانیش بۆ رێژەی سەوزایی تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ناشتنی ئەو یەك ملیۆن نەماوە رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە %18 ەوە بۆ لە %32 بەرز دەكاتەوە لەكاتێكدا ستانداردی جیهانی بۆ ڕێژەی سەوزایی بریتییە لە ڕێژەی نزیكەی لە %25، هاوكات لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش ڕێژەی سەوزایی بۆ لە %12 زیاد دەكات بەرز دەكاتەوە.
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵمەتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ دەستپێخەرییەكی پێویست و گرنگە بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێمی كوردستان بۆیە پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان هاوشێوەی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ پڕۆژەی تایبەتیان بۆ ژینگەی كوردستان هەبێت و كار لەسەر زیادكردنی رێژەی سەوزایی ناوچەكە بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


