وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەمنزیکانە نەوت لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمنزیكانە دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، تاوەكو 4ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووە، لەسنووری پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 564 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوەو 77 هەزار و 822 خێزان سوودمەند بووە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەند بووە، لەپارێزگای دهۆكیش 12 ملیۆن و 457 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 62 هەزار 288 خێزان سوودمەندبووە .
دەشڵێت:” پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت و بەم نزیكانە دابەش کردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت دەست دەکرێت بە دابەش کردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


