پۆليس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی قەرەداغ دوو کەسی دەستگير کرد کە برای خۆين

SNN
پۆليسی سلێمانی رايگەياند: لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران کە برای خۆين و پێشتر هاوسەری گەنجەکە سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون.
پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: رۆژی 2023/1/3 تەرمی هاوڵاتییەك لەڕێگای سلێمانی – قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای ڕەوانەكردنی بۆ پزیشكی دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی بۆ دۆزینەوەو ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەستپێكرد.
راشيگەياند: پێشترو ڕۆژی 23-12-2022 هاوسەری كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی پۆلیسی چوارچراو سكاڵای یاسایی لەسەر سێ برای هاوسەرەكەی تۆماركردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكەن و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی براكەی دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە.
پۆليسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: جێی ئاماژەیە لەساڵی 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی كانی خاكی سەر بەناحیەی سەنگاو كوژراوە، هەروەها ڕۆژی 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی تەرمی دوو برای دیكەی بهكوژراوی دۆزرانهوه، ههر ئهو كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایهوەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


