
گه‌شتى سامانى | فۆتۆ/ Nathir Travel and Tours Agency
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردنى گه‌شت له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانى كراوه، به‌ڵام ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى عێراق هێشتا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕیوه.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كه SNN له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى وه‌ریگرتوون، “تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن دەستەی فڕۆكەوانی عێراقیه‌وه ئاگادارنەكراونهتهوه بۆ دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر، بەڵام لەنێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر فڕۆكەی هاوبەشیان هەیە كه لەلایەن هێڵی فڕۆكەوانی عێراقییەوە سەرپەرشتی دەكرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر یاخود سلێمانی و هەر شار و وڵاتێكی دیكە، تەنیا لەدەسهڵاتی دەستەی فڕۆكەوانی عێراقیدایە”.
له‌باره‌ى نرخى چاوه‌ڕوانكراو بۆ گه‌شتى نێوان هه‌ولێر و سلێمانى له ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنیدا، SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “نرخى گه‌شته‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى عێراقه‌وه دیاریده‌كرێت و تا ئێستا دیارى نه‌كراوه، ئه‌وه‌شى كه باس له‌وه‌ده‌كات نرخى بلیته‌كان 50 دۆلاره ته‌نیا قسه‌یه”.
هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند، “تاوه‌كو ئێستا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى عێراقین تاوه‌كو ئه‌وان وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه به رازیبوون ناتوانین گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


