سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە

0
391

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو لەدوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەری ساڵ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لایەنی عێراقی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەروە لەسەر بابەتی بودجە و موچەو و نەوت و ناردنی 400 ملیار دینارەكە بكەن، بەڵام سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون وابڕیاربوو كە لەچەند ڕۆژی رابردوودا سەردانی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی و ئابوری و وەزیری پلاندانان سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی حكومەت سەردانی بەغدا بكەن، هاوكات حكومەتی عێراقیش ئامادەكاری كردبوو بۆ پێشوازی لەو شاندەی هەرێم بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە، چونكە ناجێگیری نرخی دۆلار بەتایبەت كە لە ئێستادا نرخی دۆلار بەرز بوونەوەیەكی نائاسایی بەخۆیەوە بینیوە و لەسەرو 155 هەزار دینارەوەیە ئەمە بووەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیان و سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیكەی باڵای عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر لە زووترین كات چارەسەری ئەو بابەتە نەكەن خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بەدوای خۆیدا بهێنێت و گرفتەكان زیاترگەورەترببن.

SNNئەوەشی زانیوە كە حكومەتی عێراقی بەرپرسانی هەرێمیان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون كە جارێ‌ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاون بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار، هاوكات بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش ئەو بابەتەیان بەهەند وەرگرتووە و لەوە تێگەیشتوون كە دەبێت بەزووترین كات چارەسەر بۆ ئەوبابەتە بدۆزنەوە پاشان دەستبە گفتوگۆكانیان بكەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this