
FILE PHOTO: President of Turkey Recep Tayyip Erdogan delivers his messages to the journalists in G20 Summit's news conference in Media Center, BICC, Nusa Dua, Badung Regency, Bali, Indonesia, November 16, 2022. ADITYA PRADANA PUTRA/G20 Media Center/Handout via REUTERS
SNN
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا، لە میانی بەشداریکردن لە پرۆگرامی كۆبوونه‌وه‌ی ژنان له زانست، كولتوور، هونه‌ر، وه‌رزش و سیاسه‌ت، له ئەنتاڵیا وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە هەمواری دەستووری وڵاتەکەی کرد سەبارەت بە ئازادی جلوبەرگی ژنان کە پێشکەشی پەرلەمانیان کردووە.
ئەردۆغان وتی “هیوادارین ئه‌م هه‌مواره كه نیشانی ده‌دات كێ لایه‌نگری دیموكراسی و ئازادییه‌كانه و كێ لایه‌نگری یاساغه‌كانه، به زیاتر له 400 ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت و له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه كه بڕیاره ئه‌مساڵ له توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ” سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا و گه‌لی تورك نه‌كه‌ینه مه‌حكومی فێڵ و پیلان و ته‌ماح و هێڵی گرژیی باڵای كه‌سانێك، له ئێستاوه ده‌یڵێم، هه‌ڵبژاردنێكمان له‌پێشه كه تێیدا خه‌باتمان دژی ئه‌وانه‌ی رقیان له ئاڵای توركیا و ده‌سته‌واژه‌ی توركه، درێژه‌ی ده‌بێت”.
گوتیشی: “له ساڵی 2023دا كه یادی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كۆمارمان ده‌كه‌ینه‌وه، وڵاته‌كه‌مان هاوكات یه‌كێك له هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردنه‌كانی مێژووی دیموكراسی خۆی ئه‌نجامده‌دات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


