
بەفر
SNN
بەشی پێشبينييەکانی کەشناسی هەرێم رايگەياند: ئەمرۆ لە ناوچە شاخاوييەکان بەفر دەبارێت و ئەگەری دروستبونی تەمومژ هەيە، سبەينێ پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
بەشی پێشبينييەکانی بەڕێوەبەرايەتی گشتی کەسناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رايگەياند: ئەمڕۆدوو شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو نزم دەبێتە وە بەگشتی بۆ ئەم شەو بە (2-3) پلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمڕۆ لەزۆر بەی ناوچەکان نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە .
کەشناسی هەرێم راشيگەياندووە: سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


