وەزارەتی كشتوكاڵ دەستیكردووە بە پێدانی قەرزی 15 تا 100 ملیۆن دینار بە جوتیاران

کشتوکاڵی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی فۆڕمێكەوە پێدانی قەرزمان بە جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان ڕاگەیاند، زیاتر لە 400 جووتیار و خاوەن پرۆژەی كشتوكاڵی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە پڕكردووەتەوە، و لە ئێستاشدا دەستمان بە پێدانی پارەكە كردووە بە جوتیاران كە بڕەكەی لە 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دینار دەبێت.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی پاڵپشتییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان لەماوەكانی ڕابردوودا پرۆژەی پیدانی قەرزی بچوكمان بە جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان ڕاگەیاند دواتریش بڕیارێكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بە ژمارە 79 كە بڕیارێكی تایبەتە بە پاڵپشتی كەرتی كشتوكاڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو پرۆژەیە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دوای بلاوكردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پڕكردنەوەی ئەو قەرزە، 400 جوتیار و خاوەن پرۆژە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم داوای قەرزەكەیان كردووە، وەزارەتی كشتوكاڵیش گرێبەستێكی لەگەڵ بانكی قەرتاسی ئیسلامی واژۆكردووە بۆ ئەوەی قەرزی كشتوكاڵی بدرێتە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەكانی كشتوكاڵ.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی ئەو 400 كەسەی مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ وەرگرتنی قەرز، زیاتر لە 150 كەسیان پرۆژەكانیان پەسەندكراوە و مەرجەكانی وەرگرتنی ئەو قەرزەیان تێدابووە كە بڕەكەی لە 15 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 100 ملیۆن دینار ئەوەش بەگوێرەی جۆر و قەربارەی پرۆژەكە دیاری دەكرێت و دەبێت لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزە بدرێتەوە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



