بە بەشداری سەرۆک بافڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی 1 ی 2023 بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگای موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم، لە بەغدا کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکان، بەدواداچووون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرا، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی گەشەپێدان وخزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.
هەروەها کۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەی ئەو یاساورێسایانەوە کرد کەبڕیارە پەسەندبکرێن لە رۆژانی یەکەمی وەرزی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسی جێبەجێکردنی گرنگترین ئەو خاڵانەی کرد کە لە بەرنامەی حکومیدان وئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێداوە لەوانە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر و رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و هاوکاری کەمدەرامەتان .
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش



