ئێستا هەموو کەسێک لە عێراق و هەرێم دەتوانێت حەج و عومرە ئەنجام بدات

مەراسیمی حەج
SNN
سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عێراق ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری حەج و عومرەی سعودیە، باسیان لە وەرزی ئێستای عومرە و ئەو کۆنتڕۆڵانە کردووە کە لە وەرزی داهاتووی حەجدا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی عێراق لەو ڕێژەیەی کە بۆ حەج دیاریکراوە دەگەڕێتەوە پێش پەتای کۆرۆنا دۆخی ئاسایی خۆی دەبێت، ئەوەشی ڕوونکردەوە سنووردارکردنی تەمەن لەسەر ئەنجامدەرانی حەج ناهێڵدرێت و هەمو تەمەنەکان دەتوانن حەج بکەن.
ساڵانە وڵاتی سعودیە بۆ هەر وڵاتێک رێژەیەکی دیاریکراو بۆ حەج دادەنێت، لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەو رێژەیە بۆسەرجەم وڵاتان سنوردارکرا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



