
SNN
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رايگەياند: مەترسی گەورە لەسەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نییە، چونکە عێراق یەدەگی دراوی بیانی زۆرە، دەشڵێت “ئەو دۆخەی دروستبووە ئينزاری ئەمريکايە لەسەر حکومەتی عێراق”.
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار فشاری ئەمريکايە لەسەر حکومەتی عێراق، چونکە ئەو حکومەتەی ئێستا پێکهاتووە هی چوارچێوە هەماهەنگييە ئەوانيش نزيکن لە ئێران هەربۆيەش واشنتۆن دەيەوێت جۆرێک لە ئينزار بداتە حکومەت کە هەرکاتێک بيەوێت دەتوانێت گرفتی گەورەيان بۆ دروستبکات.
دەشڵێت “ترس لەسەر دينار نييە و مەترسييەکە ئابووری نييە بەڵکو سياسييە، حکومەت ئەگەر بتوانێت هاوسەنگی لەنێوان ئێران و ئەمريکا رابگرێت دراوەکەی دەگەڕێتەوە ئاستی خۆی بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت خراپتر دەبێت”.
وتيشی “عێراق يەدەگێکی باشی دراوی بيانی هەيە، بەڵام لە رووی سيادەوە دەسەڵاتی تەواوی بەسەر يەدەگەکەيەوە نييە تاکو بەکاريبهێنێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



