
Huseein Faleh / AFP
SNN
رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه گه‌شتى دوورودرێژ ده‌كه‌ن ماسك ببه‌ستن به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تووشبوون به جۆره نوێیه‌كه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، كاترین سمۆڵود، به‌رپرسى فریاكه‌وتنى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانیی له ئه‌وروپا رایگه‌یاند، “ئاماره‌كانى تووشبوون به جۆرى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا (XBB1.5) له زیادبووندان و چه‌ندین حاڵه‌تى تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكراون”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى هۆشدارى ده‌دات له بڵاوبوونه‌وه‌ى جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا و رێنمایی هه‌مووان ده‌كات دووباره ماسك به‌كاربهێنن و ده‌ڵێت: “پێویسته هاووڵاتیيان له شوێنه گشتییه‌كان و گه‌شته دوورمهوداكاندا ماسك به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌رنشینانه‌ى كه له‌و شوێنانه‌وه دێن كه په‌تاكه تێیاندا بڵاوه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى، “27%ى سه‌رجه‌م تووشبووه‌كانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ى رابردوودا جۆره نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنایان بووه و ئه‌مه‌ش له پشكنینه‌كانیاندا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه”.
قسه‌كانى كاترین سمۆڵود له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه ده‌زگاى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان گه‌شتیارانى نێوان چین و یه‌كێتى ئه‌وروپایان ناچار كرد به به‌ستنى ماس و ره‌چاوكردنى چه‌ند رێنماییه‌كى تر به‌و پێیه‌ى له ئێستادا جۆرى نوێى كۆرۆنا له چین بڵاوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



