
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایدا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە، وتیشى: “بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 400 ملیار دینارەکە ره‌وانه‌ى بانکی ( تی بی ئای) ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى كانونى یه‌كه‌م، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایدا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە ئەوەش دوایی گۆڕانکاری هات لە بڕیارەکە و شێوازی ناردنەکەی”.
وتیشى: “بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 400 ملیار دینارەکە بانکی ( تی بی ئای ) رەوانەی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراقیش کەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەکات کە دەنێردرێت بۆ هەرێم تاوەکو ئیقراری بودجەی ساڵی 2023 دەکرێت و بە رەسمی ئەو بڕە پارەیە وەک پشکی هەرێم لە بودجەدا جێیدەکرێتەوە”.
ناردنى 400 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، “بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و رایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



