له ئه‌مڕۆوه بارسته هه‌وایه‌كى وشك و سارد روو له هه‌رێم ده‌كات

بارینی به‌فر له وان كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی رۆژانه و له هه‌ندێك شوێن ئاستی به‌فر گه‌یشتووه‌ته ٥٠ سانتیمه‌تر. شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی شاره‌كه تارای سپییان پۆشیوه. ( Ali İhsan Öztürk - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN – عەلی حەمە سەعید
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆوه بارسته هه‌وایه‌كى وشك و سارد روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و پله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن، ده‌شڵێت: “لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران روو له هه‌رێم ده‌كات”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزاى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى كانونى دووه‌م، به SNNی راگەیاند، “ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە هەرێمی كوردستان كرد كاریگەرییهكهى كۆتایی هات، بەڵام لە ئەمڕۆوە بارستە هەوایەكی وشك و سارد كە سەرچاوەكەی لە رووسیاوە هاتووە دادەبەزێتە سەر تەواوی ناوچەكان”.
له‌باره‌ى كاریگه‌ریی شه‌پۆله سه‌رما نوێیه‌كه ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه لە ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوودا زیاتر دەردەكەوێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن، هاوكات كەشوهەوا زیاتر سارد دەبێت به‌تایبەت لە كاتەكانی شەوان و بەیانیاندا”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “خێرایی با ئاسایی بۆ مام ناوەند دەبێت، هاوكات لە ئەمڕۆوە بەرزە پەستانێكی روسی جێگیر دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكان، بەوهۆیەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت”.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی له‌باره‌ى شه‌پۆله نوێیه‌كه‌ى به‌فر بارین زانیارى خسته‌ڕوو و وتیشى: “لە 13 تا 16ی ئەم مانگە جارێكی دیكە شەپۆلێكی سەرما و بەفرو باران روو لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەر ئەو شەپۆلە بارستە هەوای سارد لەگەڵ خۆی بهێنێت ئەوا لە سەنتەری شارەكان بەتایبەت سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شارێكی دیكەی سنوورەكە ئەمساڵیش بەفربارین دەبینین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


