کاروان یاروەیس: ئاگاداری گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا نین و هەرێم پێویستی بەشاندێكی یەكگرتوو هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئاگاداری وردەكاری سەردانی ئەو شاندەی هەرێم نین كە هاتوونەتە بەغدا و هاوكات ئاگاداری وردەكاری گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا نین، جەختیش دەكاتەوە كە واپێویستە حكومەتی هەرێم بە شاندێكی یەكگرتوو بێتە بەغدا كە گوزراشت لەهەموو هێزوو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بكات.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕابردوو ئێستا و داهاتووش زۆر ڕوونە كە دەیەوێت بە گفتوگۆ كێشەو گرفتەكانی نێوان هەولێر بەغدا چارەسەر بكرێن بۆ ئەومەبەستەش سەركردایەتی سیاسی یەكێتی بەجدی كاریان لەسەر ئەو بابەتە كردووە، بەڵام ئاگاداری وردەكاری سەردانی ئەو شاندەی هەرێم نین بۆ بەغدا و ناشزانین گفتوگۆكانیان بە چ ئاراستەیەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە ئەو شاندانەی هەرێمی كوردستان كە سەردانی بەغدا دەكەن شاندێك بن كە گوزارشتن لە هەموو هێزوو لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی هەرێم بكات و شاندێكی فراوان و یەكگرتووبێت نەك شاندێك گوزراشت لە تەنها حزبێك بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەندەی ئێمە ئاگادار بین حكومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە كە گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمیش بەجدی ئامادەیی دەرببڕیت بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان و پابەندی ئەو ڕێككەوتنانە بێت كە لە نێوان هەردوولادا واژۆ دەكرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


