له ئێستادا رێژه‌ى 90%ى هاووڵاتییانى ئه‌وروپا بارى داراییان خراپه

هه‌ژاریی له ئه‌وروپا | فۆتۆ: AP
SNN
راپرسییه‌ك كه له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه ئاشكرایده‌كات، رێژه‌ى 90%ى هاووڵاتیيانى ئه‌وروپا له ئێستادا بارى داراییان باش نییه و قه‌یرانى وزه له ئه‌وروپا كاریگه‌رى له‌سه‌ریان دروستكردووه.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌وروپاوه ئه‌نجامدراوه و تێیدا 26 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تێیدا هاتووه، “93%ى هاووڵاتیيانى ئه‌وروپا نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ى تێچووى ژیان له ئه‌وروپا به‌هۆى قه‌یرانى وزه و ئابوورییه‌وه و پێیانوایه كارى كردووه‌ته سه‌ر ژیانیان به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى. هاوكات 46%یان پشتڕاستیانكردووه‌ته‌كه به‌ته‌واوه‌تى بارى داراییان گۆڕاوه و قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ییان هه‌بووه له‌سه‌ریان. هاوكات 39%یان پێشبینیان كردووه كه له داهاتوودا قه‌یرانى دارایی كارده‌كاته سه‌ر ژیانیان”.
به‌پێى ئه‌نجامه‌كانى راپرسییه‌كه، رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له ئێستادا له ناوچه‌ى یۆرۆ بۆ 9.2% زیادیكردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر بارى دارایی هاووڵاتییان.
له راپرسییه‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره خراوه‌ته به‌رده‌م به‌شداربووه‌كان، ئایا له چى نیگه‌رانن؟ له وه‌ڵامیشدا ئه‌وان، ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، “82%یان نیگه‌ران بوون له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، 81%یان پێیانوابووه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كێشه‌یه، 81%یان شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا-یان به نیگه‌رانى زانیووه، 74%یشیان مه‌ترسى روودانى جه‌نگى ئه‌تۆمى كارى كردووه‌ته سه‌ریان.
هاووڵاتییانى ئه‌وروپا نیگه‌رانن له شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه و به‌پێى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه 64%یان پێیانوایه، “حكومه‌ته‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له رێگریكردن له روودانى قه‌یرانه‌كان و گه‌شه‌كردنیان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


