وەزارەتی كشتوكاڵ مریشكی بەستووی قەدەغە كردووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رێگر نییە لە هاوردەكردنی

SNN- عەلی حەمەسەعید
كارگێڕی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئاستی بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستاندا دوو هێندەی ئەو خواستەیە كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەسەری هەیە، بەڵام هێلكە و مریشكی بەستووی توركی و ئێرانی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی داگیركردووە و وەزارەتی كشتوكاڵی مریشكی بەستووی قەدەغە كردووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رێگر نییە لە هاوردەكردنی.
هاوڕێ عەلی، كارگێڕی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستاندا دوو هێندەی ئەو خواستەیە كە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەسەری هەیە، چونكە لە 40٪ بەرهەمەكانمان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساخ دەبێتەوە و ئەوەی دیكە هەناردەی بازاڕەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكرا، بەڵام ئێستا هەر كیلۆیەك مریشك لە بەغدا 300 دینار كەمترە لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە 40٪ بازاڕی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بە مریشكی بەستووی توركی پڕكراوەتەوە و تێچووی بەرهەمهێنانی مریشك لە هەرێمی كوردستان لەچاو نێوەڕاست و باشووری عێراق زیاترە، لە بەشێكی زۆری پڕۆژە پەلەوەرییەكان بەرهەمهێنان راگیراون كە نزیكەی لە 60٪ پڕۆژەكان دەكات، هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ مریشكی بەستووی قەدەغە كردووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رێگر نییە لە هاوردەكردنی.
كارگێڕی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە توركیا مریشكی بەستوو دوای ئەوەی لە بازاڕەكاندا دەمێنێتەوە، دەخرێنە ساردخانە و بە بەستوویی هەناردەی هەرێمی كوردستانی دەكەن و هەندێك كات مریشكی بەستووی توركی هەیە لۆگۆی كارگەی نێوخۆیی لێ دەدرێت بۆ ئەوەی لە عێراق نەگیرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



