
بەلەمی کۆچبەران
SNN
بەپێێ نوێترین ئامار ساڵی رابردوو نزیکەی 330 هەزار کۆچبەر هەوڵیانداوە لە رێگەی نایاساییەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش گەورەترین لێشاوی کۆچبەرانە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا.
ئاژانسی فرۆنتکسی سەر بە یەکێتی ئەوروپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەکردووە، بەگوێرەی ئاماری هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە وڵاتانی ئەوروپا، ساڵی 2022 نزیکەی 330 هەزار کۆچبەر هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا و لەو ژمارەیەش 80%ـیان رەگەزی نێر بون.
راشیگەیاندووە، ئەو ژمارەیە لە هاتنی کۆچبەر، گەورەترین ژمارەی هاتنی کۆچبەر بووە لەدوای ساڵی 2016ەوە.
ساڵی 2016 نزیکەی ملیۆنێک کۆچبەر رویان کردە یەکێتی ئەوروپا کە زۆرینەیان سوریی بوون، ئەوەش مشتومڕێکی گەورەی لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دروستکرد لەبارەی بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کۆچبەران.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



