بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو کەسانە دەرکرا کە ساڵی رابردوو نەیانتوانی فەریزەی حەج ئەنجامبدەن

حەج
SNN-
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی رایگهیاند، ئهو كهسانهی كه ساڵی رابردوو ناویان بۆ ئهنجامدانی پڕۆسەی حەج هاتبوهوه، بهڵام بههۆی کۆرۆنا و تەمەنەوە نهیانتوانی سهفهر ئهنجامبدهن، ئهوا ئهمساڵ رێكارهكانیان بۆ تهواودهكرێت.
وهزارهتی ئهوقاف ئهمڕۆ دووشهممه بڵاویکردووەتەوە:”ئەو ھاووڵاتییانەی ساڵی 2022، ناویان لە پڕۆسەی حەج (دەرچو بوو) بەڵام بەھۆی کۆرۆنا و تەمەنەوە نەیاتوانی سەفەر بکەن، لە رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 2023 تاوهكو 4ی شوباتی 2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکەی خۆیان بکەن و پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕیارەكهی سعودیه، ژمارەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی پێش سەردەمی کۆرۆنا کە نزیکە زیاتر لە دوو ھێندەی ساڵی پار، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دەستنیشانکردنی ژمارەی حاجیان بەشێوەی فەرمی ڕێنمایی پێویست و بۆ ھاووڵاتییانی کوردستان ڕادەگهیهنێت.
دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی حاجیان بۆ وڵاتانی جیھان کەمکرایەوە، ساڵی 2022 پشکی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بە کەمکردنەوەی ڕێژەکە و مەرجی تەمەن کرایە 2128 حاجی، بهڵام بۆ ئەمساڵ سعویە بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و دەڵێت، تەواوی رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا هەڵدەگیرێن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



