
نەوزاد کاميل
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: گەشەی بازرگانی لە ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی پێشووتر زیادیكردووە، بەجۆرێك بەبەهای زیاد لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كاڵاهاوردەكراوە، بەڵام ئەو گەشەكردنە لە دەروازەیەكەوە بۆ دەروازەیەكی دیكە جیاواز بووە هاوكات جەختیش دەكاتەوە، لیژنەكانی چاودێری بازرگانی و قایمقامیەت و ئاسایشی ئابووری لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی رێگە لەوە بگرن بازاڕ لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و نرخەكان بەرز ببنەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: گەشەی بازرگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ڕابردوو لە ئاستێكی باشدا بووئەو گەشەكردنەش لە دەروازەیەكەوە بۆ دەروازەیەكی دیكە جیاواز بووە، بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو پار بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار كاڵا هاوردەكراوە و سێ هەزار و 500 مامەڵەی بازرگانی ئەنجامدراون، لەبەرامبەریشدا بەهای 672 ملیۆن دۆلاریش كاڵا لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر كەرتی بازرگانی نەبووە هەرچەندە هەندێك لە نرخەكان بەرز بوونەتەوە، بەڵام لیژنەكانی چاودێری بازرگانی و قایمقامیەت و ئاسایشی ئابووری لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی رێگە لەوە بگرن بازاڕ لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدینە هاووڵاتییان بەوەی كاڵایەكی خۆراكی زۆر لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و هاوكات بەشە خۆراكی دوو مانگی هاووڵاتییان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە رەوانەكراوە و لەم چەند رۆژەی داهاتوودا بەشەخۆراكی یەكەم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكەین.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



