کەسێک بەگومانی ئەندامبوون لەگرووپی داعش لەچەمچەمال دەستگیر کرا

SNN-
ئەمشەو 24/5/2020 لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەونتی چەمچەماڵی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارە، کەسێکی بەڕەگەز عەرەب-یان بەناوی (ح. ح. ا) تەمەن (43 ) ساڵ دەستگیرکرد.
نقیبی پۆلیس/ ئامانج لەتیف وتەبێژی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند “گوماندەکرێت ئەو کەسە سەر بەچەکدارانی تیرۆرستی داعش بێت، کە ویستوویەتی بەڕێگەی قاچاغ بێتە سنوری قەزای چەمچەماڵ و شارەکانی هەرێمەوە”.
وتیشی: “لەگەڵ دەستگیر کردنی ئەو گومانلێکراوەدا چەند کەلوپەلێک کە پێبووە دەستیبەسەرداگیراوە وەک 10 سیمکارتی کۆڕەک و ئاسیا و زین و چوار جەواز سەفەر، دوو مۆبایل ئایفۆن و مۆبایلێکی گالاکسی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو کردنەوەی پەڕاوی یاسایی بۆی ڕادەستی بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کراوە.

وێنەی گومانلێکراوەکە
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



