پەرلەمان داو لەکازمی دەکات دوای جەژن قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ رابگەیەنێت

مستەفا کازمی لەکاتی سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی بەغدا
SNN-
شانەی قەیرانەکانی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات دوای جەژنی رەمەزان رێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر بکاتەوە.
شانەی قەیرانەکانی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری ئەو داوایەی بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەکۆرۆنا گەڕاندۆتەوە و دەڵێت “پێویستە قەدەغەی تەواوەتیی رابگەیەنرێت”.
عەلی لامی ئەندامی شانەکە رایگەیاندووە: تێبینی وردی دۆخەکەمان کردووە، هۆشداریش دەدات لەوەی خەڵک پابەند نابێت بەرێنماییەکانەوە و رەنگە کۆرۆنا قوربانی زۆری لێبکەوێتەوە” وەک خۆی باسیکردووە.
وتیشی: “وڵات تووشی کارەسات دەبێت، بۆیە پێویستە و داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین رێكکارەکان توندتر بکات و قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رابگەیەنێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



