په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیهكانى به جینۆساید ناساند

ئاواره‌بوونى ئێزدیه‌كان له شنگال | فۆتۆ: ROJ NWES
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا به‌كۆى ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیيهكانى به جینۆساید ناساد.
ئیلهان كزڵهان، خاوه‌نى بیرۆكه‌ى پرۆژه یاساكه كه هاوكات پزیشكى قوربانیانى كۆمهڵكوژییهكهیه له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ رۆژێكى مێژووییه و بۆ گه‌لى كورد و ئێزدییه‌كانیش، چونكه دواى چه‌ندین جار جینۆسایدكردنیان به فه‌رمى په‌رله‌مانى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا دانى به جینۆسایدى ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن داعش دانا”.
وتیشى: “به‌پێى یاساكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بوونه‌ته هۆكارى جينۆسایدى گه‌لى ئێزدى له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئێزدییه‌كانیش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و زۆر مافى تریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هیواشین ئه‌م ناساندنه كه‌مێك له ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه”.

په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى به جينۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا دواى ئه‌وه هات له ماوه‌ى رابردوودا دوزەن تێکاڵی، بە ڕەچەڵەک ئێزیدی و ئەندامی حزبی مەسیحی دیموکراتی ئەڵمانیا پرۆژهیاساكهى پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرد.
یاساكه له 20 بەند پێكهاتووه، حزبەکانی بەشداری حکومەت و ئوپۆزیسیۆن پێنجشه‌ممه 19ى كانونى دووه‌م،به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ندیان كرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed