كەم ئەزموونی سەرۆكی حكومەت وایكردووە نەتوانێت كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك چارەسەر بكات

0
281
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: KRG

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە ماوەی دوو ساڵە مەسرو بارزانی سەرۆكی حكومەت بەڵێنی بە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك داوە لە شاری هەولێر بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو زەوییانە، بەڵام بەوتەی یەكێك لە خاوەن زەوییەكان بەهۆی كەم ئەزموونی و بێبەڵێنی سەرۆكی حكومەت لە ئیدارەدانی داموودەزگاكانی حكومەت، وایكردووە كە تا ئێستا كێشەكانمان چارەسەر نەكرێن.

وەلید هیمداد، یەكێك لە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دەستبەكار بوونی (مەسروبار بارزانی) سەرۆكی حكومەت بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە كێشەو گرفتەكانی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك چارەسەر دەكرێن و پرۆژەی ئاو ئاوەڕۆ و كارەبامان بۆ دابیندەكەن پاشان ڕێگەمان پێدەدرێت كار لە زەوییەكانمانتدا بكەین، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت تا ئێستا ئەو بەڵێنانە جێبەجێنەكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانە بەشێكی زۆری پەیوەندی بە كەم ئەزموونی سەرۆكی حكومەتەوە هەیە لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی پەیوەندی بە بێ‌ بەڵێنی سەرۆكی حكومەت بەر پرسانی شاری هەولێرەوە هەیە كە نەیانواوە چەندین ساڵ كێشەو گرفتی بەسەدان خێزان و خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك چارەسەر بكەن.

ئەو خاوەن زەوییەی هەشتی حەسارۆك ئەوەشی خستەڕوو، چەندین ساڵە ئەو زەویانە دابەشكراون تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ دابین نەكراوە، هاووڵاتیانیش بەو هۆیە ناتوانن خانوو لەسەر زەوییەكانیان بكەن بۆیە حكومەت نایەوێت ئەم شوێنە ئاوەدان بكرێتەوە، لەكاتێكدا پارەیەكی زۆرمان لە كڕینی ئەم زەوییانە خەرجكردووە و زەوییەكانیش لەسەر خاوەنەكانیان تاپۆن بەڵام حكومەت هیچمان بۆمان ناكات و ڕێگەشمان پێنادرێت خانووی لەسەر دروستبكەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this