کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: حکومەتی هەرێم هیچ بودجەیەکی بۆ هەڵبژاردن تەرخان نەکردووە

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN –عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند: تا ئێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەنراوە، هیچ بودجەیەکیش بۆ ئەو پڕۆسەیە تەرخاننەکراوە.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە دەبوو هەرزوو بابەتی ئەنجومەنی كۆمیسیاران یەكلایی بكرایەتەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەكەیان درێژبكرایەتەوە یاخود ئەنجومەنی نوێ متمانەیان پێبدرایە، بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە یەكلایی نەكراوەتەوە كە ئەوە لە پێش هەموو پرسەكانی دیكەوەیە بۆیە ئەگەر پەرلەمان دەست بە چارەسەركردنی پرسەكان بكات كە پێویستن بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان، دەتوانن لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد،لەدوای كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پێویستە یاسی هەڵبژاردنەكانیش هەموار بكرێتەوە پاشان پێویستیمان بە شەش مانگە بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكان تەواو بكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەكاتێك لە ئێستادا پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێك تەمەنی خۆی درێژ كردووەتەوە، بۆیە گرنگە لەو ماوەیەدا ئەو دوو هەنگاوە بنێت.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەنراوە، لەكاتێكدا دەبێت لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە مەرسومێكی هەرێمی دەربكرێت و تیایدا وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بكات، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم بودجە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەرخان بكات و بیخاتە سەر ژمارە حسابی كۆمیسیۆن بەڵام تا ئێستا ئەمانە هیچیان ئەنجام نەدراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


