“ماوەی 30 ساڵە داهاتی ئیبراهیم خەلیل و خاڵی سنووری نێوان هەرێم و سوریا نادیارە”

ئیبراهیم خەلیل
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پێویستە حكومەتی هەرێم چاكسازی بكات لە كۆكردنەوەی داهات بەتایبەت داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و خاڵی سنووری نێوان هەرێم و سوریا، چونكە ماوەی 30 ساڵە داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانە یان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت یاخود بڕێكی زۆركەمی دەگەڕێتەوە.
ئاراس محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە 30 ساڵە داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ناڕوونە و حكومەتی هەرێمیش خۆی بێدەنگ كردووە لە كۆی داهاتی ئەو خاڵە سنورییانە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی خاڵی سنوری نێوان هەرێم و سوریا كە خاڵی سنوری فیشخاپورە، تا ئێستا داهاتەكەی نەزاندراوە و ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم كە داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانە هیچیان كەمتر نییە لە داهاتی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدرێژایی نۆ كابینەی حكومەتی هەرێم تا ئێستا بەدروستی نەزانراوە داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل چەندەو بۆ كوێ دەچێت و بۆ ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی، ئەمە جگە لەوەی كەلە ئێستادا چەندین خاڵی سنوری نافەرمی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك بوونیان هەیە و ڕۆژانە بڕێكی زۆر نەوتی لێوە هاوردە دەكرێت و پاشان بەنرخێكی گران دەیفرۆشرێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سەرۆكی حكومەت وەك خۆی دەڵێت دەیەوێت چاكسازی بكات و رێگری هەیە، بە حزبەكەی بڵێت رێگری لێ نەكەن و لە ئیبراهیم خەلیلەوە كە گەورەترین خاڵی سنورییە لە نێوان عیراق و سوریا و توركیا چاكسازی دەستپێبكات و داهاتەكەی ئاشكرا بكات و بینێرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی پاشان تۆمەت ئاراستەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بكات، لەكاتێكدا چەندینجار لەلایەن پەرلەمانتارانەوە داواكراوە داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل شەفاف بكرێت و بگەڕێنرێتەوە خەزێنەی گشتی، بەڵام رێگری لەم بابەتەكراوە و هەر جارەی بە بیانوویەك بابەتەكە بە لاڕێدا براوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


