به‌رپرسێكى سه‌ربازيى له شارى هه‌ولێر رفێنرا و چاره‌نووسى نادیاره

هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
شه‌ورۆژێكه ئه‌فسه‌رێكى بەڕێوەبەرایه‌تى گشتی پۆلیسی گومرگ له شارى هه‌ولێر رفێنراوه و چاره‌نووسى نادیاره، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم-یش ده‌ڵێت: “خێزانه‌كه‌شى نازانن له كوێیه و چاره‌نووسى نادیاره”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عەمید حەیدەر عومه‌ر، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه به SNNى ى راگه‌یاند، “له ئێواره‌ى دوێنێوه به‌رپرسێكى سه‌ربازیی به پله‌ى ئه‌فسه‌ر به‌ناوى به‌هزاد حسێن له بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگ له شارى هه‌ولێر رفێنراوه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى نادیاره”.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رووداوه‌كه‌وه بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “رووداوه‌كه له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌ى ئێمه رووینه‌داوه، به‌ڵكو له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره بۆ ماڵه روویداوه، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه زانیاریمان هه‌بێت به ئۆتۆمبێلى جامڕه‌ش له‌سه‌ر رێگاى مووسڵ رفێنراوه”.
عەمید حەیدەر عومه‌ر باسى له‌وه‌شكرد، “په‌یوه‌ندیمان به خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه و ئه‌وانیش نازانن كه هۆكارى فراندنه‌كه چییه، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ش ئاگادار بین ئه‌و ئه‌فسه‌ره ماڵى له ئاكرێیه و هیچ كێشه‌یه‌كى خێزانیشى نه‌بووه و هیچ سكاڵایه‌كیشى له‌سه‌ر نه‌بووه”.
به وته‌ى بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم، “سه‌رووى خۆیان له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


