ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر پێش رفاندنى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ برازایه‌كى هۆشیار زێبارى هه‌بووه

عه‌مید به‌ره‌ڤان شیمال زێبارى، جێگری بەڕێوەبەری گشی پۆلیسی گومرگ ناوچەی یه‌ك | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى كانونى دووه‌م، بەڕێوەبەری گشی پۆلیسی گومرگ ناوچەی یه‌ك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌رى له هه‌ولێر رفێنرا پێش رفاندنى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ برازایه‌كى هۆشیار زێبارى هه‌بووه به‌ناوى به‌ره‌ڤان شیمال زێبارى.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌مید حه‌یده‌ر عومه‌ر، بەڕێوەبەری گشی پۆلیسی گومرگ ناوچەی یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى رفاندنى ئه‌فسه‌رێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى ده‌ڵێت: “سەبارەت بە رفاندنى عەقیدێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی ناوچەی یەک، رۆژی پێنجشەممە پاش دوام کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، عە قید بەھزاد حسین دەستگیر دەکرێت سەر بەپارتی-یە، خەڵکی ئاکرێ-یە، ئه‌فسه‌ره‌كه پێش لەگەڵ عەمید به‌ره‌ڤان و کۆمەڵێک ئەفسەری پارتی کۆبوونەوەیان ھەبووە دوایی ئەوە دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕەش سەربە پارتی دێنە بەرده‌گای بەڕێوە بەرایەتی بێ ئەوەی بچنەژوورەوە عەقیدی ناوبراو لەگەڵ عەمید به‌رڤان بانگدەکەن و لەگەڵیان دەچن، پاش کاتژمێرێک عەمید بەرەڤان دەگەڕێتەوە بارەگاو بێئەوەی عەقید به‌ھزادی لەگەڵ بێت”.
به به‌شێكى تر‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “من نازانم تا ئێستا چارەنووسی چی بەسه‌رهاتووه، هه‌ر بۆ زانیاریتان ئەم عە قیدە کێشەی کۆمەڵایەتی زۆرە، هه‌ر بۆ زانیاریشتان عەمید به‌ره‌ڤان جێگری بەڕێوەبەرایەتی-یە کوڕی شیمالە كه دەکاتە برازای ھۆ شیار زیباری”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ عەمید حەیدەر عومه‌ر، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه به SNNى ى راگه‌یاند، “له ئێواره‌ى دوێنێوه به‌رپرسێكى سه‌ربازیی به پله‌ى ئه‌فسه‌ر به‌ناوى به‌هزاد حسێن له بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگ له شارى هه‌ولێر رفێنراوه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى نادیاره”.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى رووداوه‌كه‌وه بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گومرگی هەرێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “رووداوه‌كه له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌ى ئێمه رووینه‌داوه، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه زانیاریمان هه‌بێت به ئۆتۆمبێلى جامڕه‌ش رفێنراوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


