ئەندامێكی لیژنەی دارایی: رەشنوسی هەمواری مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوەتە ئەنجومەنی وەزيران

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: تا ئێستا ڕەشنوسی هەمواری مووچەی فەرمانەبەران نەگەیشتووەتە پەرلەمان و چاوەڕێی حكومەتین ئەو رەشنوسە بنێرێتە پەرلەمان، چونكە لە ئێستادا جیاوازییەكی زۆر لە مووچەی فەرمانبەران و پلەكانیاندا هەیە و دەبێت ئەو جیاوازییە نەمێنێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN ی ڕاگەیاند: بۆ هەمواركردنی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕوانی حكومەتین، چونكە تا ئێستا ھیچ رەشنوسێك سەبارەت بە هەمواری مووچەی فەرمانبەران نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام چاوەڕێن حكومەت دەنگ لەسەر ئەو بابەتە بدات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنەكەی بكات، بەوەش دادپەروەری بۆ هەزاران فەرمانبەر بەدیدێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ چەندین ساڵە راگرتووە، لەكاتێكدا نادادپەروەری گەورە هەیە لە مووچەی فەرمانبەران، بەجۆرێك فەرمانبەرانی وەزارەتەكان سەرباری ئەوەی دەوام و ئاستی خوێندنیان هاوشێوەیە، بەڵام جیاوازی لە مووچەكانیاندا هەیە و پێویست دەكات بە چاوێكی یەكسانەوە سەیری هەمووان بكرێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتیكدایە كە ( زیاد جەبار) سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند كە ڕەشنوسێكیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی حكومەت بكرێت بۆ دەستكردن بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە چەندین ساڵە بە بیانووی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزركردنەوەی فەرەمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


