
SNN
ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر ساڵيادی کوژرانی محەمەد باقر حەکيمدا تێدەپەڕێت، لەو مەراسيمێکدا لە بەغدا يادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە.
لە رێورەسمەکەی ئەمڕۆدا هەريەک لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزيرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی يەکێتی و ژمارەيەک بەرپرسی باڵای ديکە بەشدارن.
لەو بارەوە ئەحمەد عیساوی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ريگەیاند: “ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی فەرمی رێکدەخرێت سەرکردەکانی وڵات ئامادە دەبن، پەیامی گرنگمان دەبێت لەبارەی پرۆسەی سیاسی وڵات”.
محەممەد باقر حەکیم لە ساڵی 1939 لەدایکبوو و لە 29ی ئابی 2003 لە تەقينەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لەبەردەم مەزارگەی ئيمام عەلی لە نەجەف گيانی لەدەستدا،لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم 84 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 15 پاسەوانی محەممەد باقر حەکیم لەنێو کوژراوەکاندا بوون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



