هاووڵاتیان بۆ ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە 20 هەزاردینار دەدەن و حكومەتی هەرێمیش كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات و بەهۆی كەمی كارەبای نشتیمانییەوە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆهاووڵاتیان دابیندەكەن، بەڵام وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم تەنها لەماوەی11 مانگی ساڵی ڕابردوو بڕی شەش هەزار و 421 مێگاوات كارەبای بە حكومەتی عێراق فرۆشتووە و پارەكەشی نادیارە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNNبەپشتبەستن بەو بەڵگانەی كە لەلایەن وەزارەتی پلاندادانی حكومەتی هەرێم دەستیکەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، كۆی وزەی بەرهەمهێندراوی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ماوەی 11مانگی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە بڕی 29 هەزارو 151 مێگاوات كارەبا، لەو بڕە كارەبایەش بڕی شەش هەزارو 421 مێگاوات كارەبا بە حكومەتی عێراق فرۆشراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی ئەو شەش هەزاو 421 مێگا واتەی کە حکومەتی هەرێم بە حكومەتی عێراقی فرۆشتووە، بڕی ئەو پارەیە دیاری نەكراوە كە فرۆشراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوون و كەمیی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.
فرۆشتنی كارەبای نشتیمانی بە حكومەتی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەكاتێكدایە بەهۆی دابیننەكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ مانگی ڕابردوو بری نزیکەی 20 هەزار دینار بۆ یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لەهاووڵاتیان وەرگیراوە، ئەوەش بڕێكی زۆرە و بارگرانی زیاتری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


