
پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: سبەی دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەویەكی ڕاوێژكاری ئەنجام دەدەین مەبەستی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنیەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەی دووشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان كۆببێتەوە ئەوەش بەیەكەم كۆبوونەوەی لەو شێوەیە دادەنرێت لە ساڵی نوێدا، مەبەستی كۆبوونەوەكەش بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر كاراكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكەی سبەی كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاری دەبێت، ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە دەكەين، هاوكات بانگهێشت بۆ سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی دیكە نێردراوە، بەڵام نازانین ئەو فراكسیۆنانەی كە بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانیان كردووە بەشدار دەبن یاخود نا.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، بابەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و هەروەها كاراكردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران دوو بابەتی زۆرگرنگە دەبێت پێش هەر بڕیارێك لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئەو دوو بابەتە یەكلایی بكرێنەوە، بۆیە بەدلنیاییەوە ئەم دوو بابەتە لە كۆبوونەوەیەكدا ناتواندرێت بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت و پێویست بەوەدەكات چەند كۆبوونەوەیەك بكرێت بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكان لەسەری هاودەنگ بن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


