فراکسیۆنی یەکێتی: لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە ئاڵای کوردستانیان لە چەند گەنجێک وەرگرت

SNN
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لێکۆڵینەوە بکەن لەو کەسانەی کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کەنداو 25 ئاڵای کوردستانیان لە چەند گەنجێک وەرگرت و رێگەیان نەدا بەرزی بکەنەوە.
چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دوو کەس بە جل و بەرگی رەسمی و وەک کارمەندی پاراستنی ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەون، ئاڵای کوردستان لە چەند گەنجێک وەردەگرن، ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
سۆزان مەنسور وتی، “بۆ دواداچوونی ئەم گرتە ڤیدیۆیە پەیوەندیمان کرد بە نوسینگەی وەزیری ناوخۆ و داوامان لێکردن کە لێکۆلینەوە بکەن لەو کەسەی کە بە جل و بەرگی رەسمی و وەک ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەوێ، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێ.”
دەشڵێت، بەپێ دەستوور ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای هەرێمیکی فیدرالی لە چوارچێوەی عێراقدا، ئاڵایەکی رەسمیە و لەهیچ شوێنێکیش نابێ رێگیری لە بەرزکردنەوەی بکرێ.
راشیگەیاند، “لەلای خۆیانەوە نوسینگەی وەزیری ناوخۆ بەڵێنیان لێکۆلینەوە بکەن و لەئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.”
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
33 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
33 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



