
دیمهنێكى شه‌پۆلى به‌فربارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له نزیكى كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلى به‌فر و باران و سه‌رما و سۆڵه‌ى تووند روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: “مانگه‌كانى ئازار، نیسان و ئایار باراناوى ده‌بن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى كانونى دووه‌م، شڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، “دۆخی وشکی کەش لەمەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە نزیکی کۆتایی ئەم مانگە و بەولاوە لەسەرتاسەری ناوچەکان کۆتایی دێت، کەشی تەڕ و باراناویی و سەرما و سۆڵەی تووند دەستپێدەکاتەوە، چونكه لەمەودوا مەودای شەپۆلەکان لێک نزیکتر دەبن”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ”
پێشبینی دەکەین مانگی كانونى دووه‌م بەهۆی ئەو حاڵەتە بەهێزەی کۆتایی مانگ و له مانگى كانونى یه‌كه‌م، باشتر بێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و مه‌ودایه‌ى كه ماوه له وه‌رزى زستاندا شاڵاو هیدایه‌ت ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لەو مەودایهى کە وەرزی زستان دەمێنێت سەرمای تووندی تێدا دەبن تەنانەت مانگی دوو سێش حاڵەتی تووندی سەرمای تێدا دەبن، لەگەڵ بەفربارینی زۆر بۆ ناوچە شاخاویه‌کان و شۆڕبوونەوەی تایبەت لەناو چلەدا بۆ نزمایەکانی سەنتەرە جیاوازەکان بە کاریگەری جیاواز”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى له نووسینه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌شكردووه، “مانگەکانی شوبات، ئازار، نیسان و ئایار تەواوی ئەو مەودايەى وەرزی زستان کەماوە و لەگەڵ تەواوی وەرزی بەهار تەڕ و پڕ دابارین دەبن و وەرزی بەهارمان درێژ خایەنتر دەبێت درەنگتر کۆتایی دێت وەک لەوادەی ئاسایی خۆی ئەگەری لافاوی زۆر هەیە تێیدایه لە سەرجەم ئەو ناوچانەی مەترسی لافاویان لەسەرە، چونکە زۆرینەی بارانەکان بەخوڕتردەبن وەک لە ساڵانی پێشتر و مەترسیەکانی دروستبونی لافاو زیاتر دەبن بەهۆی زیاتری گۆڕانی کەشوهەوا لەناوچەکە. بەهۆی ئەو دۆخە ئەرێنیەی دابارینی داهاتوو ئەو مەودای وەرزی زستان کەماوە لەگەڵ بەهاری کە زۆر باش دیاره ئەگەری ژیانەوەی چەم و کانیاوەکان بەگشتی هەیە ،هەروەها نیشانەی بەهێز دەرکەوتوە کەلەناو وەرزی هاوینشدا باران و هەورە بروسکەمان دەبن زیاتر لەساڵانی پێشتر و بەشێوەی بەرفروانتر”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


