” سەرۆكی حكومەت ئامادە نییە غاز بۆ هاووڵاتیانی خۆی دابین بكات بەڵام ئامادەیە ڕەوانەی دەرەوەی بكات”

بوتڵی غاز
SNN-عەلیی حەمە سەعید
ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیچ پلانێكی نییە بۆ دابینكردنی غاز بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەڵام پلانی ئەوە دادەنێت چۆن غاز هەناردەی دەرەوە بكات، لەكاتێكدا هەریمی كوردستان بەتەنها خاوەنی لە%19ی كۆی بەرهەمی غازی عێراقە بەڵام بوتڵێك غاز بە 18 هەزار دینار دەستی هاووڵاتیان ناكەوێت.
غالب محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم و سەرۆكەكەی گرتوویەتییە بەر سیاسەتێكی تەواو شكستخواردووە چونكە تەنها بیر لەبەرژەوەندی مادی دەكرێتەوە و هیچ پلانێكی نییە بۆ باشتر كردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، لەكاتێكدا (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت بانگەشەی هەناردەكردنی غاز بۆ ئەوروپا دەكات، بەلام هاووڵاتیانی هەرێم غازیان بۆ دابیننەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە هەزار و 200 تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنێت، كە دەكاتە 19%ی كۆی بەرهەمی عێراق، بەڵام غاز بۆ هاوڵاتیان بەردەست نییە و نرخەكەی لە بازاڕی ڕەش گەیشتووەتە زیاد لە 18 هەزار دینار بۆ هەر بوتڵێك، بەڵام حكومەتی عێراق ڕۆژانە شەش هەزار و 700 تۆن غازی شل بەرهەم دەهێنێت، كە بەشی 15 پارێزگاری بەغدا دەكات، لە كاتێكدا بوتڵێك غاز بە نرخی 6 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەكردنی غاز بۆ دەرەوە لەكاتێكدا هاووڵاتیانی ناوخۆی هەرێم پێویستیان بەغازی شل بێت، ئەوە ئەوپەڕی بێپلانی حكومەت نیشان دەدات و دەرخەری ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ئەوەندەی لەخەمی بەدەستهێنانی پارەدایە كە نازاندرێت بۆ كوێ دەڕوات ئەوەندە لەخەمی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان نییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


