سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كۆبووه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سەرپەرشتیاری میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان كۆبووه‌وه | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى كانونى دووه‌م، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سەرپەرشتیاری میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ مەحمود سەنگاوی، سەرپەرشتیاری میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەباشان کۆبووه‌وه”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، “لە کۆبوونەوەکەدا رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، دۆخی سنووری گەرمەسێر و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوەکراوه و جەخت لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کراوه‌ته‌وه لەپێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە”.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، “لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی و پێشمەرگەکانی سنووری گەرمەسێر کردووه کە ماندوونەناسانە لەپێناو پاراستنی خاکی کوردستان بەردەوام لە ئەرکدان و ئارامیی هەرێمەکەمان دەپارێزن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


