سهرۆك بافڵ لهگهڵ سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70ى پێشمهرگه كۆبووهوه

كۆبوونهوهى سهرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70ى پێشمهرگه | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70ى پێشمهرگه.
لە کۆبوونەوەکەدا لیوا عومەر راپۆرتێکی لەبارەی یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، مەشقی چڕ و پێداچوونەوە بە هەیکەلی ئیداریی لیواکان پێشکەشکرد.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە هەوڵەکان بۆ رێکخستنەوە و چاکسازیکردن لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و بونیادنانی هێزێکی تۆکمە کرد و سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70ی راسپارد هەموو هەنگاوێکی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر کە خزمەت بە پرۆسەکە و باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە بکات. لەو رووەشەوە چەند بڕیارێکی پەیوەست بە بەهێزترکردنی یەکە سەربازییەکان و پێشخستنی تواناکانیان دەرکرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە، گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



