وه‌زاره‌تى بازرگانى شیر و چاو و ئاردى سفر بۆ به‌شه‌خۆراك زیادده‌كات

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌ستبه دابه‌شكردنى سێ مادده‌ى نوێ ده‌كات له‌ناو به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان نێو تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى نووسراوه.
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه سه‌ردانى بریكاره‌كانى خۆراك بكه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى به‌شه خۆراكى مانگانه كه له حه‌وت مادده‌ى سه‌ره‌كى پێكهاتووه. هاوكات سێ مادده‌ى تر بۆ به‌شه‌خۆراك زیادكراوه كه بریتین له، شیر، ئاردى سفر و چا تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان له‌ناو تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه”.
له ماوه‌ى رابردوودا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریاریدا، “سه‌به‌ته‌ى خۆراكى تایبه‌ت به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانى ناو چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى دابه‌ش بكات”.
له‌باره‌ى باشتركردنى دۆخى دارایشیانهوه وتى: “سه‌رژمێریی خێزانه‌كانى ناو تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى دۆخى داراییان و گه‌یاندنى ده‌ستى هاوكارى زیاتر بۆیان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



