
عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Rudaw
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى كانونى دووه‌م، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، هه‌ستا به دوورخستنه‌وه‌ى مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و له‌برى ئه‌و عه‌لى عه‌لاق بووه پارێزگار به وه‌كاله‌ت.
پارێزگارى نوێى بانكى ناوه‌ندى عێراق به وه‌كاله‌ت پێشتر له‌و پۆسته‌دا كارى كردووه و كه‌سێكى كه‌م ئه‌زموون نییه، بهوهشناسراوه هه‌رگیز دانوستان ناكات له‌سه‌ر نرخى دۆلار، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵى 2015 ئاماده‌بووه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ى، به‌ڵام قبوڵى نه‌كردووه نرخى دۆلار به‌رزبكرێته‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى عه‌لى عه‌لاق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “عەلی عەلاق، پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندی بوو و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو خولی پەرلەمانی رێگریکرد لەوەی کە حکومەت دەستکاری سعری صرف بکا، تەنانەت لەکاتی شەری داعش و ئەزمەی ئابوری بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵی 2015 ئامادە نەبوو تاکە یەک هەزار دینار بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بباتە سەرەوە”.
له نووسینه‌كه‌یدا هۆشیار عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌شكردووه، “پێش لابردنی لە کۆبونەوەیەکدا لە لیژنەی دارایی کە خۆم ئامادە بووم وتی: کەی بڕیارتاندا دەسکاری بەهای دینار بکەن، ئێمە بە كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كار ده‌كێشینه‌وه”.
هۆشیا عه‌بدوڵا له‌باره‌ى هێنانه‌وه‌ى عه‌لاق بۆ پۆسته‌كه‌ى باسى له‌وه‌شكردووه، “هێنانەوەی عەلاق لەلایەن سودانییەوە بۆ جێگیرکردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە، پرسیارەکە ئەوەیە لە سەردەمی ئەودا کار بە سیستمی پەنجەرەی ئالوگۆڕی دراو دەکرا کە گومانى گەندەڵی زۆری لەسەربوو، ئایا ئێستا ئەو دەتوانێت بە سیستمی نوێی سەکۆی ئەلیکترۆنی و رێگاوشوێنە نوێیه‌کان لەو ئەرکەی سەرکەوتوو بێت، بەش بە حاڵی خۆم هێشتا گەشبینم بەوەی کە بەهای دیناری عێراق جارێکی تر لە خوار 150 هەزارەوە جێگیر دەکرێتەوە و پارێزگاری نوێش رۆڵی لەوبوارەدا دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


