
SNN
لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی 1ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر ڕاسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی قۆناغێکی نوێی سەوزکردنی دەست پێکرد.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لەلێدوانێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە دەستمان کرد بەئامادەکارییەکان بۆ ڕواندنی نەمام لەپڕۆژەی دارستانی بانی مەقان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکان دەستبەکاربوون بۆ بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکە و سەوزکردنی، هەنگاوی یەکەمیش دروستکردنی گرادۆنی و لێدانی چاڵە.
وتیشی بەپشت بەستن بە توانای ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی شارەزا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە.
لەبارەی سودە ژینگەییەکانی بەڕێوەچونی هەڵمەتی رواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسنوری پرۆژەکانیاندا، ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند: بەسوپاسەوە هەڵمەتە یەک ملیۆنییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ نەمام رواندن سنوری هۆبەکەیانی گرتۆتەوە و سەرەتا لە دارستانی بانی مەقان دەست بەئیش کراوە و بڕێکی باش نەمام لەسنورەکەیان دەڕوێنرێت ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێ لەسەر بەرفراوانکردنی دارستانەکان و زیادکردنی رووپۆشی سەوزایی و پاراستنی خاکەکە لەداخوران و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی بەتایبەت لەسنوری بانی مەقان و چەمچەماڵ کەپێویستی بەگرنگی پێدانی زیاترە لەڕووی ژینگەییەوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


